1گۆرانی گەشتیاران. «لە گەنجییەتیم زۆر هەراسانیان کردم!» با ئێستا ئیسرائیل بڵێت:
2«لە گەنجییەتیم زۆر هەراسانیان کردم! بەڵام بەسەرمدا زاڵ نەبوون.
3جوتیارەکان جووتیان لەسەر پشتم کرد و هێڵی جووتەکانیان درێژکردەوە.»
4بەڵام یەزدان ڕاستودروستە، پەتی بەدکارانی پچڕاند.
5با هەموو ئەوانەی ڕقیان لە سییۆنە ڕیسوا بن و ببەزن.
6با بە دەردی گیای سەربان بچن، پێش ئەوەی گەشە بکات وشک دەبێت،
7ئەوەی نە دەستی دروێنەکەر پڕ دەکات و نە باوەشی گیشەکەر.
8با ئەوانەی بەلایانەوە تێدەپەڕن پێیان نەڵێن: «بەرەکەتی یەزدانتان لێ بێت! بە ناوی یەزدان داوای بەرەکەتتان بۆ دەکەین!»