1گۆرانی گەشتیاران. ئەوانەی پشتیان بە یەزدان بەستووە وەک کێوی سییۆن وان، کە نالەقێت، بەڵکو هەتاهەتایە هەر چەسپاوە.
2وەک چۆن چیاکان دەوری ئۆرشەلیمیان داوە، یەزدانیش دەوری گەلی خۆی داوە، لە ئێستاوە و هەتاهەتایە.
3داردەستی خراپەکاران لەسەر میراتی ڕاستودروستان جێگیر نابێت، نەوەک ڕاستودروستان دەستیان درێژ بکەن بۆ خراپەکاری.
4ئەی یەزدان، چاکە بکە لەگەڵ پیاوچاکان، لەگەڵ ئەوانەی بە دڵ ڕاستودروستن.
5بەڵام ئەوانەی بادەدەنەوە و ڕێگای خوار دەگرن، یەزدان لەگەڵ بەدکاران دەیانبات. ئاشتی بۆ ئیسرائیل!