1بنیامین بەلەعی بوو کە کوڕە نۆبەرەکەی بوو، ئەشبێل دووەم، ئەحەرەح سێیەم،
2نۆحا چوارەم و ڕافا پێنجەم بوو.
3کوڕانی بەلەع: ئەدار، گێرا، ئەبیهود،
4ئەبیشوەع، نەعمان، ئەحۆحا،
5گێرا، شەفوفان و حورام.
6ئەمانەش نەوەکانی ئیحودن، کە گەورەی بنەماڵەکانی دانیشتووانی گەڤەع بوون و بۆ مەناحەت ڕاگوێزران:
7نەعمان، ئاحییا و گێرا. گێراش سەرپەرشتیاری کۆچکردنیان بوو، هەروەها باوکی عوزە و ئەحیحود بوو.
8شەحەرەیم لە وڵاتی مۆئاب چەند کوڕێکی بوو، پاش ئەوەی حوشیم و بەعرای ژنی تەڵاق دا،
9لە حۆدەشی ژنی، یۆڤاڤ، چیبیا، مێشا، مەلکام،
10یەعوچ، ساخیا و میرمای بوو، ئەوانە کوڕەکانی بوون و گەورەی بنەماڵەکانیان بوون.
11لە حوشیمی ژنیشی ئەبیتوڤ و ئەلپەعەلی بوو.
12کوڕەکانی ئەلپەعەل: عێبەر، میشعام و شەمەد، شەمەد ئەوەی کە شارۆچکەی ئۆنۆ و شارۆچکەی لۆد و دەوروبەری بنیاد نا.
13هەروەها بەریعە و شەمەع، ئەوان گەورەی بنەماڵەکانی دانیشتووانی ئەیالۆن بوون و ئەوان دانیشتووانی گەتیان وەدەرنا.
14هەروەها ئەحیۆ، شاشاق، یەرێمۆت،
15زەڤەدیا، عەراد، عەدەر،
16میکائیل، یەشپا و یۆحا، کوڕی بەریعە بوون.
17زەڤەدیا، مەشولام، حیزقی، حەڤەر،
18یەشمەری، یزلیا و یۆڤاڤ کوڕی ئەلپەعەل بوون.
19یاقیم، زکری، زەبدی،
20ئەلیعێنەی، چیلەتەی، ئەلیێل،
21عەدایا، بەرایا و شیمرات کوڕی شیمعی بوون.
22یەشپەن، عێبەر، ئەلیێل،
23عەبدۆن، زکری، حانان،
24حەنەنیا، ئیلام، عەنتۆتیا،
25یەفدەیا و پەنوئێل کوڕی شاشاق بوون.
26شەمشەرەی، شەحەریا، عەتەلیا،
27یەعەرەشیا، ئەلیاس و زکری کوڕی یەرۆحام بوون.
28ئەمانە گەورەی بنەماڵەکانیان و بەپێی ڕەچەڵەکیان کە لە تۆمارەکاندا هاتووە سەرکردە بوون و لە ئۆرشەلیمدا نیشتەجێ بوون.
29یەعیێلی باوکی گبعۆنیش لە گبعۆندا نیشتەجێ بوو. ژنەکەی ناوی مەعکا بوو،
30عەبدۆن کوڕە نۆبەرەکەی بوو، پاشان چوور، قیش، بەعل، نێر، ناداب،
31گەدۆر، ئەحیۆ، زەکەریا و
32میقلۆت بوو، میقلۆتیش شیمەعای بوو. ئەوانیش لەگەڵ خزمەکانیان، لە نزیکی یەکتر لە ئۆرشەلیم نیشتەجێ بوون.
33نێر قیشی بوو، قیش شاولی بوو، شاولیش ئەم کوڕانەی بوو: یۆناتان، مەلکیشوەع، ئەبیناداب و ئەشبەعل.
34یۆناتان مەریڤبەعلی بوو، مەریڤبەعلیش میخای بوو.
35ئەمانە کوڕەکانی میخا بوون: پیتۆن، مەلەخ، تەرێیەع و ئاحاز.
36ئاحاز یەهۆعەدای بوو، یەهۆعەداش ئەم کوڕانەی بوو: عالەمەت، عەزماڤێت و زیمری؛ زیمریش مۆچای بوو.
37مۆچا بینەعای بوو، بینەعا ڕافەی بوو، ڕافە ئەلیعاسای بوو، ئەلیعاسا ئاچێلی بوو.
38ئاچێل شەش کوڕی هەبوو، ئەمەش ناوەکانیانە: عەزریقام، بۆخەرو، ئیسماعیل، شەعەریا، عۆبەدیا و حانان. هەموو ئەمانە کوڕەکانی ئاچێل بوون.
39کوڕەکانی عێشەقی برای: ئولام کوڕە نۆبەرەکەی بوو، یەعوش دووەم و ئەلیفەلەت سێیەم بوو.
40کوڕەکانی ئولامیش پاڵەوانی ئازا و تیرئەنداز بوون و کوڕ و کوڕەزایەکی زۆریان هەبوو و هەموویان سەد و پەنجا کەس بوون. ئەمانە هەموویان لە نەوەی بنیامین بوون.